خەڵك –
بەڕێوەبەرایەتی ناحییەی بیارە ڕایدەگەیەنێت ، لە مەرزی تەوێڵە-شۆشمێ دەست بەسەر بڕێكی زۆر لە تۆوی گەنمە شامی دا گیرا.
بەڕێوەبەرایەتی ناحییەی بیارە بڵاویكردەوە، كە هۆبەی كەرەنتینەی كشتوكاڵی لەمەرزی تەوێڵە – شۆشمێ ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٢/٦/٢٣ دەستیان گرت بەسەر بڕی 8 تۆن و 700 كیلۆ گرام تۆوی زەڕات (گەمەشامی) كەبەپێی ڕێنمایی وەزارەتی كشتوكاڵ هاوردەكردنی تۆو ڕێپێدراو نیە.
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە بەردەوام دەبن بۆ پشكنین و بەدواداچوونی ئەو خۆراك و پێداویستیانەی لە دەرەوەی هەرێمەوە هاوردە دەكرێت .