سەردێر

ئاسایشی سلێمانی؛ بازرگانێكی ماددەی هۆشبەر بە 32 كلیۆ ماددە وە دەستگیركرا

خەڵك –
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ، هێزەكانیان لە چالاكییەكدا بازرگانێكی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەكەن و دەستدەگرن بەسەر بڕی زیاتر لە 30 كیلۆ ماددەی هۆشبەر لە جۆری (كریستاڵ) و تۆمەتباریش ڕووبەڕوی یاسا دەكەنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردەوە، لە درێژەی ھەڵمەتەكانی بەگژداچوونەوەی بازرگانیكردن و بەكارھێنانی ماددەی ھۆشبە ، ھێزەكانیان، لەسەر ڕاسپاردە و ڕێنماییەكانی سەرۆكی دەزگای ئاسایشی ھەرێم و بە فەرمانی دادوەر، لەشەوی ٢٠٢٢/٦/٢٢ لەسەر ڕێگەی سەرەكی نزیك ( گەڕەكی تاسلوجە ) ی شاری سلێمانی ، پاش كۆكردنەوەی زانیاری و چاودێریكردنی وورد، ڕووبەڕوبونەوەی ھێزەكانی ئاسایش لەگەڵ تۆمەتبار و دروستبوونی تەقە، توانیان بازرگانێكی ماددەی ھۆشبەر بەناوی ( ھ ، ڕ ، ب) دەستگیربكەن.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە لەو هەڵمەتەدا توانرا دەست بگرن بەسەر بڕی (٣٢) كیلۆ ماددەی ھۆشبەر لە جۆری كریستاڵ، كە تۆمەتبار لەدەرەوەی هەرێمی كوردستان هێناوێتییە ناو شاری سلێمانی و بەنیاز بووە بیبات بۆ شاری ھەولێر، پێش بە ئامانج گەیاندنی كارەكەی، دەستگیر كرا و ماددە ھۆشبەرەكەش دەستی بەسەردا گیرا ، تۆمەتبار بەپێی ماددەی ( ٢٥ ) لە یاسای ماددە ھۆشبەرەكان ڕاگیراوە .

لە ڕاگەیەنراوەكەی ئاشایشدا هاتووە، داوای لێبوردن لە ھاووڵاتیانی شاری سلێمانی بەگشتی و هاووڵاتیانی (گەڕەكی تاسلوجە) بەتایبەتی دەكەن، كە لەكاتی ئەم چالاكیەدا، بۆماوەیەكی كاتی تەقە دروستبووە، ھەموو لایەك ئاگاداردەكەینەوە كە ئێمە وەك ئاسایش ھەمیشە ھەوڵەكانمان بۆ سەقامگیری و ئاسایش و ئارامی بەردەوامە، گەرچی ھەندێكجار دۆخەكە وادەخوازێ كە تەقە دروست ببێت ، دووبارە داوای لێبووردن دەكەین .