سەردێر

وەزیری شارەوانی: شەقامی ١٠٠ مەتری جێی بایەخی ئەنجومەنی وەزیرانە، بەڵام دۆخی دارایی باش نییە

خەڵك

وەزیری شارەوانی و گەشتەگوزار سەردانی شەقامی ١٠٠ مەتری کرد، ڕایگەیاند هەر بڕە بودجەیەک پێویست بێت بۆ تەواو کردنی پڕۆژەکە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە تەرخان دەکرێت.

ساسا عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ سەردانی پارێزگای سلێمانی کرد، لەگەڵ شارەوانی سلێمانی، بەڕێوەبەرایەتی نەخشەدانانی ئاوەدانی، بەڕێوەبەرایەتی ئاوەڕۆی سلیمانی کۆبووەوە، دواتر سەردانی شەقامی ئۆتۆبانی بابانی کرد.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا، ساسان عەونی ڕایگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان هەر بڕە بودجەیەک بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکە پێویست بێت دابینی دەکات، شەقامی ١٠٠ مەتری سلێمانیش جێگەی بایەخی ئەنجومەنی وەزیرانە، بەڵام دۆخی دارایی هەرێمی کوردستان جێگیر نییە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ٪٥٠ کارەکانی پڕۆژەکە تەواو بووە، ٪٨٣ داهاتی فەرمانگەکان بۆ پڕۆژەکە دەبێت.