سەردێر

كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق دەستیپێكرد

خەڵك-

ئەمڕۆ پێنج شەممە كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق دەستیپێكرد.

بەپێی زانیارییەكان لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەماندا فراكسیۆنەكانی پارتی و هاوپەیمانی سەروەری بەشدارن.

لە كۆبوونەوەكە ژمارەیەك ئەندامی نوێی پەرلەمان لە جێگای پەرلەمانتارانی رەوتی سەدر دەستبەكار دەبن.

ئەم كۆبوونەوەیە دوای ئەوە دێت مشتومڕ هەبوو لەسەر ئەگەری بەشدارینەكردنی پەرلەمانتارانی پارتی لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەماندان بەوپێیەی پارتی و هاوپەیمانی سەروەری هاوپەیمانی سەدرییەكان بوون لە هاوپەیمانی رزگاری نیشتمان.