سەردێر

دانیشتنی نائاسایی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ پرسی هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستانە

خەڵك

لە کاتێکدا ئەنجومەنی نوێنەرانەی عێراق لە پشووی هاوینەدایە، بەڵام ئەمڕۆ کۆبوونەوەی نا ئاسایی ئەنجومەنەکەیە، هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان و شەنگال یەکێکن لە تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە.
دانیشتنەکە نا ئاساییە، لەبەر ئەوەی ئێستا وەرزی پشووی یاسادانانە، لەسەر داوای ٥٠ پەرلەمانتار بووە، کە ٢٠ پەرلەمانتارییان کوردن، دەستپێشخەری بۆ کۆبوونەوەکە لەلایەن کوتلەی سادقونەوە بووە.

لە پاش پڕۆسەی ئازادی حێراق، ئەمە یەکەمجارە کە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجام بدرێت کە فراکسیۆنی سەدر بەشداری تێدانەکردبێت.

کاروان یاروەیس، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، یەکێک لە تەوەرە سەرەکیەکانی کارنامەکە کۆبوونەوەیە بۆ پڕکردنەوەی شوێنی ئەو پەرلەمانتارانەی دەستیان لە کار کێشاوەتەوە.
یەکێکی دیکەی تەوەرەکان، لەبارەی موشەکباران کردنەکانی تورکیاوەیە، بەتایبەت دوای ڕووداوەکەی شەنگال و کەلار، هەروەها جگە لە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان پارتیش بەشداری کۆبوونەوەی کردووە.