سەردێر

لێخۆشبوونی قەرزی كارەبا كۆتاییهات

خەڵك-
وەزارەتی كارەبا كۆتاییهاتنی لێخۆشبوونی 15%ی قەرزی كارەبای راگەیاند.

وەزارەتی كارەبا بڵاویكردەوە، لێخۆشبوونی رێژەی لە 15%ی كرێی كارەبا كۆتایی هاتووەو درێژ ناكرێتەوە.

راشیگەیاند، وەزارەتی كارەبا لەپێناو بەرژەوەندی ئەو هاوبەشانەی قەرزداری كرێی كارەبا بوون بەدرێژایی 6 مانگی رابردوو جەند جارێك ماوەی لێخۆشبوونی لە 15%ی كرێی كارەبای درێژكردەوە.

روونیشیكردەوە، لەئێستادا ئەو لێخۆشبوونە كۆتایی هاتووەو بەهیچ شێوەیەك جارێكی دیكە دووبارە ناكرێتەوە، بۆیە وەزارەتی كارەبا ئەو هاوبەشانەی ئاگادار دەكاتەوە كە قەرزداری كرێی كارەبان كرێی كارەباكەیان بدەن.