خەڵك-
لە سنووری پارێزگەی ئامەدی باكووری كوردستان لەنێوان سووپای توركیا و گەریلاكانی پەكەكەدا شەڕ رووی دا.
وەزارەتی نێوخۆی توركیا رایگەیاند شەڕ و پێكدادان ئەمڕۆ پێنج شەممە لەنێوان سووپای توركیا و گەریلاكانی پەكەكەدا لە سنووری پارێزگەی ئامەد رووی دا.
بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی نێوخۆی توركیا لەو شەڕەدا دوو سەرباز كوژران و سەربازێكی دیكەش بریندار بوو.
ناوی سەربازە كوژراوەكان بریتییە لە ئۆگوزژان ئاردوچ و تورگۆت ئیچن و بریندارەكه ناوی مستەفا جان ئاكدۆگانە.
تا ئێستا نێوەندی راگەیاندنی هێزەكانی پاراستنی گەل هەپەگە باڵی سەربازی پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە هیچ روونكردنەوەیەكی لەبارەی ئەو شەڕەوە بڵاونەكردووەتەوە.