سەردێر

سووتانی دارستانەكانی مەڕمەڕیس بەردەوامە

خەڵك-

لە زەوی و ئاسمانەوە هەوڵی دامركاندنەوەی ئەو ئاگرە دەدرێت كە لە دارستانێكی قەزای مارماریس لە پارێزگای موغڵا كەوتووەتەوە.

ئاژانسی ئەنادۆڵۆ بڵاویكردەوە، بەهۆكارێكی نەزاندراو ٢١ی حوزەیران ئاگر لە دارستانی بۆردوبەت لە ناوچەی هیسارئۆنو لە قەزای مارماریس كەوتووەتەوە و هێشتا ئاگرەكە بەردەوامە.

كرێكارانی دارستان و تیمەكانی ئاگركوژێنەوە بە درێژایی شەو لە زەوییەوە هەوڵی دامركاندنەوەی ئاگرەكەیان دا و لە بەرەبەیانیشەوە دەست كراوە بە هەوڵەكان بۆ دامركاندنەوەی ئاگرەكە لە ئاسمانیشەوە.

تیمەكان بە چڕی بەردەوامن لە هەوڵەكانیان بۆ دامركاندنەوەی ئاگرەكە.

وەزیری كشتوكاڵ و دارستانەكان، واحید كریشجی و وەزیری ناوخۆ، سولەیمان سۆیڵو لە بنكەی قەیرانەكانەوە چاودێری كارەكان دەكەن.