سەردێر

لە سلێمانی رێوشوێنی زیاتری تەندروستی دەگیرێتەبەر

خەڵك-

لە تەواوی سنوری پارێزگای سلێمانی ئامادەكاری تەواو دەكرێت بۆبەرەنگاربوونەوەی پەتای سكچوون و ڕشانەوە.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی بڵاویكردەوە، بەمەبەستی دانانی میكانیزمێكی گونجاو بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای سكچوون و ڕشانەوە شاندێكی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دەربەندیخان ، نەخۆشخانەی شەهید ڕئوف بەگ لەهەڵەبجەی تازە ، مەڵبەندی (۲٤) كاتژمێری عەربەتیان بەسەركردەوە لەگەڵ بەرپرسانی تەندروستی كۆبونەوە بەمەبەستی میكانیزمێكی گونجاو بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای سكچوون و ڕشانەوە لەو ناوچەكە جێبەجێكردنی ڕێنماییەكانی لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبونەوەی پەتای سكچوون و ڕشانەوە لەپارێزگای سلێمانی.

پاشان بەیاوەری بەڕێوەبەری و لێپرسروان بەشەكانی ناونەخۆشخانەكانیان بەسەركردەوە داوایان لێكردن كە هەموو پزیشكان لە هەموو بەشەكان لەسەر یەك پرۆتۆكۆڵ چارەسەری نەخۆش بكەن و ئەو پرۆتۆكۆڵەی كە ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی(who) دایناوە و وەزارەتی تەندروستی عیراق و وەزارەتی تەندروستی هەرێمی گشتاندنیان پێكردوە بۆ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیە گشتی كان و لەسەر هەمان پرۆتۆكۆڵ چارەسەری نەخۆشەكان دەكرێت.