سەردێر

وەزیری دەرەوەی سووریا لەسەر رۆژئاوای كوردستان هۆشداری دەداتە توركیا

خەڵك-

وەزیری دەرەوەی سووریا هۆشداری توند دەداتە توركیا لەسەر بەردەوامی هێرشەكانی بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان.

فەیسەڵ مێقداد وەزیری دەرەوەی سووریا لە لێدوانێكدا كردەوەكانی توركیای بەرامبەر رۆژئاوای كوردستان و باكووری سووریا بە “داگیركاری” پێناسە كرد.

وەزیری دەرەوەی سووریا رایگەیاند “دەستدرێژی كردن و داگیركاری تەنیا نازناوی شیاون بۆ كردەوەكانی توركیا لە سووریا”.

راشیگەیاند، هەر جۆرە هێرشێكی توركیا بۆ سەر سووریا تاوانی جەنگ و تاوانی دژی مرۆڤایەتییە.