سەردێر

ئەنجوومەنی دادی ئەوروپا دانیشتنێكی دیكەی لەسەر كەیسی پەكەكە بەڕێوەبرد

خەڵك-

لە دژی دانانی پەكەكە لە ‘لیستی رێكخراوە تیرۆیستییەكان’ی ئەنجومەنی ئەوروپا، دانیشتنێكی تر دۆسیەكە لە دیوانی دادی ئەوروپا لە لوكسەمبورگ ئەنجامدرا.

لە دیوانی داد پەیوەست بە پەكەكە سێ دۆسیە تاوتوێ دەكرێن. دیوان لیستەكانی نێوان ساڵانی ٢٠١٤ بۆ ٢٠١٧ی پوچەڵ كردبووەوە.، ئەنجومەنی ئەوروپاش دژی بڕیارەكە وەستابووەوە. لە دژی لیستەكانی نیچوان ٢٠١٨ و ٢٠٢٠یش پەكەكە دۆسیەی كردبووەوە، دادگا هەردوو دۆسیەیەكەی كردبووە یەك دۆسیە. . دانیشتنی یەكەم لە ٣١ ی ئادار ئەنجامدرابوو.

بەپێی ئاژانسی ANF، بە هەمان پاساو پەكەكە لە لیستەكەدا سەرلەنوێ دانرابووەوە كە لیستەكە شەش مانگ جارێك نوێدەكرێتوە. دانیشتنی دۆسیەكە لە بەرامبەر ئەوە رۆژی چوارشەممە ئەنجامدرا. دۆسیەكە لیستەكانی ساڵانی ٢٠٢٠ و ٢٠٢١یش دەگرێتەوە.

لەسەر ناوی پەكەكە پارێزەری هۆڵندی تامارا بوروما بە سەدان بۆردومانی دەوڵەتی توركیای بە بیرهێنایەوە و باسی لەوەكرد كە پەكەكە هێرشی نەكردووەتە سەر مەدەنییەكان و بە پێی پێوانەكان وەڵامی هێرشە سەربازییەكانی داوەتەوە. بوروما ناڕەزایەتی بەرامبەر كۆنسەی ئەوروپا دەربڕی كە ئەو چالاكیانەی وەك ‘چالاكی تیرۆر’ پیشان داوە.

پارێزەر بوروما رایگەیاند، كە زۆرینەی بەڵگەكان كە ئەنجومەنی ئەوروپا پێشكەشی دەكات، پشتیان بەوانەی پێنج ساڵ پێش ئێستا بەستووە و ئەوانەی تازە ناگرنەوە. بوروما تاوانباركردنێك كە دەڵێت، پەكەكە لە ناو یەكێتی ئەوروپا ‘چالاكی تیرۆریستی’كردووە رەتكردەوە. بوروما ئاماژەی بەوەكرد كە پەكەكە بە شێوەی یاسایی مامەڵە دەكات.