سەردێر

پلانێكی ئەمریكا بۆ خۆپیشاندانی سەرتاسەری لە عێراق ئاشكرادەكرێت

خەڵك-
عائید هیلالی، ئەندامی هاوپەیمانی فەتح، باس لە “پیلانێكی ویلایەتە یەكگرتووەكان” دەكات بۆ دەستپێكردنەوەی خۆپیشاندانی سەرتاسەری لە وڵات، لێدوانەكانی ئەم دواییەی مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریكاشی بە هەوڵێك بۆ تێكەڵكردنی كارتەكان وەسفكرد.

هیلالی لەلێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند”ئەمریكا دەیەوێت ئاستەنگ لەبەردەم پێكهێنانی حكومەت دروستبكات، لەدوای دەستەواژەكانی كرانەوە، لەڕێی ئامادەكردنی 27 حزبی نوێ‌ لە هەرێمی كوردستان، وەك زەمینەسازییەك بۆ تەواوكردنی كاروانی خۆپیشاندانەكانی تشرین”.
بە وتەی هیلالی”دەكرێت لەچەند مانگی داهاتوودا خۆپیشاندان بەدی بكرێت، بۆ ناردنی چەندان پەیام لەوانەش تەگەرەخستنەبەردەم پێكهێنانی حكومەت و تێكدانی ڕەوشی ئەمنی”.

ئەو ئەندامەی هاوپەیمانی فەتح دەڵێت”كاتی لێدوانەكەی پۆمپیۆ هەوڵێكە بۆ دروستكردنی ئاژەوەی نێوخۆیی”، پۆمپیۆ پێكنەهاتنی حكومەتیشی لەوبارەیەوە قۆستۆتەوە”.