خەڵك-
موقتەدا سەدر ڕابەری ڕەوتی سەدر ڕەتیدەكاتەوە ئێران گوشاری كردبێتە سەر هیچ لایەنێكی شیعە، داواش لە كوتلە سیاسییەكان دەكات هەڵوێستی بوێرانەیان هەبێت لە پێناو چاكسازیی و رزگاركردنی عیراق.
بەپێی بەیاننامەیەك كە ئەمڕۆ چوارشەممە لەلایەن موقتەدا سەدرەوە بڵاوكرایەوە”دەنگۆی ئەوە هەیە كە هۆكاری كشانەوەمان لە پرۆسەی سیاسی هەڕەشەی ئێران بووە، ئەم دەنگۆیە درۆیە و دوورە لەڕاستییەوە، ئێران هیچ گوشارێكی نەكردۆتە سەر هەر لایەنێكی شیعە”.
ڕابەری ڕەوتی سەدر داوای لە كوتلە سیاسییەكان كرد هەڵوێستی بوێرانەیان هەبێت لەپێناو چاكسازی و رزگاركردنی وڵات، ئاماژەی بە هەندێك لایەنیش كرد كە بە وتەی ئەو دەست لەكاروباری دادوەریی وەردەدەن.