خهڵك
یانهى بایرن میونشنى ئهڵمانى به رهسمى گواستنهوهى سادیۆ مانێ سهنیگالى له لیڤهرپوولهوه راگهیاند تاوهكو 30ی حوزەیرانی 2025 .
هێربێرت هاینەر، سەرۆکی یانەی بایرن رایگهیاندووه “سادیۆ مانێ ئەستێرەیەکی جیهانییە، كه سەرنجڕاکێشی خولی ئەڵمانیا بەگشتی زیاد دەکات، هاندەران دێنە یاریگاکان بۆ بینینی ئەو جۆرە یاریزانانە،”.
ئۆلیڤەر کان، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یانەی بایرنیش رایگهیاندووه “ئێمە زۆر خۆشحاڵین کە توانیومانە سادیۆ مانێ بۆ یانەی بایرن بگوازینهوه، بە ئاستە نایابەکانی و سەرکەوتنە گەورەکانی لە بەرزترین ئاستدا لە ماوەی چەندین ساڵدا، زۆر کەم یاریزانی وەک ئەو لە یاریکردندا هەیە”.
كان وتوشێتى ؛ ئێمە دڵنیاین کە سادیۆ مانێ لە ساڵانی داهاتوودا بە شێوازی یاریکردنی سەرنجڕاکێشی هاندەرانمان دڵخۆش دەکات، ئەو تامەزرۆی بەدەستهێنانی نازناوی زیاترە”.