سەردێر

هەپەگە كوژرانی 36 سەربازی توركیای راگەیاند

خەڵك-

ناوەندی راگەیاندنی هێزەكانی پاراستنی گەل هەپەگە باڵی سەربازی پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە، كوژرانی 36 سەربازی توركیای لە باشووری كوردستان راگەیاند.

ناوەندی راگەیاندنی هێزەكانی پاراستنی گەل هەپەگە باڵی سەربازی پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە لە چەند شەڕێكدا لە چەند هەرێمێكی ناوچەكانی دەڤەری بادینان لە باشووری كوردستان، كوژرانی 36 سەربازی توركیای راگەیاند.

لە 17ی نیسانی 2022وەوە ئۆپەراسیۆنی سووپای توركیا بۆ سەر هەرێمەكانی پاراستنی مەدیان لە سنووری دەڤەری بادینان لە باشووری كوردستان بەردەوامە.