سەردێر

نوێترین لێدوانی تەندروستی لەبارەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی كۆلێرا

خەلًك-
وەزارەتی تەندروستی عیراق، سەبارەت بە مەترسییەكانی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی كۆلێرا لەماوەكانی داهاتوودا كۆمێنتی هەیە.

ڕوبا فەلاح، ئەندامی تیمی ڕاگەیاند لە وەزارەتی تەندروستی عیراق لە لێدوانێكی ڕۆژامەوانیدا ڕایگەیاند”نەخۆشی كۆلێرا نوێ‌ نییە، هەوكردنی ڕێخۆڵەیە بەهۆی بەكتریاوە كە دەبێتە مایەی نەخۆشییەكە لەڕێی ئاوی پیس، یان خۆراكی پیس، یان سەوزەی پیس و كێشەكانی ئاوەڕۆ، ئەمانە هۆكارن و دەبنە مایەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەكە”.

بە وتەی ڕوبا فەلاح”نزیكەی 80%ی تووشبوان بە نەخۆشی كۆلێرا، نیشانەی مامناوەندییان پیوەدەركەوێت، 20% نیشانەی توندییان پێوە دەركەوێت و ڕەنگە ببێتە مایەی گیان لەدەستدان، ئەمەش زیاتر پشت بە زوو دەستنیشانكردنی نەخۆشییەكە دەبەستێت، هەر نەخۆشێك بەشێوەیەكی خێرا دەستنیشان بكرێت، ڕێژەی چاكبوونەوەی زۆر بەرز دەبێت، بەڵام دواكەوتنی كەسی تووشبوو لە سەردانی دامەزراوە تەندروستییە پسپۆڕەكان، دەبێتە مایەی گیان لەدەستدان و تووشبوونی توند بە نەخۆشییەكە”.

ئەندامەكەی تیمی ڕاگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی عیراق دەڵێت”هەموو دامەزراوە تەندروستییەكان لە وڵاتدا توانای بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی كۆلێرا و بەدواداچوونیان هەیە بۆ هەر حاڵەتێكی تووشبوون بە نەخۆشییەكە، بەڵام ڕێكارەكانی خۆپارێزی لە نەخۆشییەكە لەڕێی پاكژی و پاككردنەوەی سەوزە و میوە و نەخواردنی خواردنی پیس و شۆرنی دەستەكان و باش كوڵاندنی خۆراك، ئەم ڕێكارانە دەبنە مایەی بەرگرتن لە تووشبوون و بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەكە”.