سەردێر

لەبارەی دابەشكردنی بەشە ئاری مانگانە ڕوونكردنەوە دەدرێت

خەڵك –
وەزارەتی بازرگانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، مانگانە بەردەوام دەبن لە دابەشكردنی بەشە ئارد، دەشڵێـت،” تا ڕۆژی 2022/06/16 زیاتر لە 120 هەزار و 96 تۆن گەنمیان وەرگرتووە، كە ساڵی رابردوو 123 هەزار تۆن گەنمیان وەرگرتووە”.

نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتی وەزارەتی بازرگانی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، بەشە خۆراكی مانگانە دەبێت لەكوالێتی كۆنترۆڵ پشكنینی بۆ بكرێت، ئەوجا بەسەر بریكارەكاندا دابەشبكرێت تا بگاتە دەست هاووڵاتیان.

وتیشی،”هاووڵاتییان دڵنیادەكەینەوە نەئارد و نەبەشە خۆراك ناوەستن و بە بەردەوامی دابەش دەكرێت، بۆیە لە ئێستا بەشە خۆراك دوا نەكەوتووە و لەگەڵ عێراقدان، هەروەها بەشەخۆراكی مانگی یەكەم و دووەم 95% بۆ 99%ی لێ دابەشكراوە”.

ڕاشیگەیاند، مانگی چوارەمیش نزیكەی 30%ـی دابەش كراوە، مانگی پێنجەمیشی بڕێكی رۆنی شل و شەكر هاتووە، بەڵام هێشتا دابەشیان نەكردووە ، چونكە دەبێت مانگی چوارەم دابەش بكەن.

لەبارەی وەرگرتنی گەنم ئاشكراشیكرد، تا ڕۆژی 2022/06/16 زیاتر لە 120 هەزار و 96 تۆن گەنمیان وەرگرتووە، كە ساڵی رابردوو 123 هەزار تۆن گەنمیان وەرگرتووە، بەڵام ئەمساڵ زیاتر دەبێت و چاوەڕێ دەكەین تاوەكو نزیكەی 250 هەزار تۆن وەربگیرێت.