خەڵك-
كرملن ڕایگەیاند روودانی ئۆپەراسیۆنێكی نوێی سەربازی توركیا لە سوریا سەقامگیری دروست ناكات.
دیمیتری پێسكۆڤ، وتەبێژی كرملن، رایگەیاند “ئێمە لەو باوەڕەدا نین ئەم ئۆپەراسیۆنە تایبەتە یارمەتیدەربێت بۆ سەقامگیری و ئاسایشی كۆماری عەرەبی سوریا”.
توركیا دەڵێت دەبێت لە ناوچە زۆرینە كوردنشینەكانی سوریا ئۆپەراسیۆنێك ئەنجامبدات، چونكە واشنتن و مۆسكۆ بەڵێنەكانیان شكاند بۆ دوورخستنەوەی شەڕڤانانی یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە) بە دووری 30 كم لە خاكی توركیا.
لەلایەكی دیكەوە توركیا پشتیوانی لە ئۆپۆزسیۆنی عەرەبی سوریا كردووە كە دژی كورد و دژی سەربازەكانی حكومەتی ئەسەدیش جەنگاون.
حكومەتی سوریا هیچ لێدوانێك لەسەر جموجۆڵەكانی سەربازەكان نادات، بەڵام رۆژنامەی ئەلوەتەنی لایەنگری حكومەت هەفتەی رابردوو بڵاویكردەوە، سەرباز و تانك و چەكی قورسی سوریا لە كۆتایی هەفتەدا وەك وەڵامێك بۆ جوڵەكانی توركیا بڵاوەیان پێكراوە.
سەرچاوە/voa