سەردێر

ئەدهەم بارزانی: دۆخەكە روو لەئاڵۆزییەكە كە ئەوسەری دیار نییە

خەڵک-

سەرۆکی پێشووی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی سلێمانی – هەڵەبجەی پارتی دیموکراتی کوردستان هۆشداری دەدات و دەڵێت:” نیگەرانی و تورەیی خەڵك لەنادادی و جیاوزای چینایەتی و گەندەڵی و گرانی بازار گەیشتووەتە لوتكە و دۆخەكە روو لەئاڵۆزیەكە كە ئەوسەری دیار نییە”.

ئەدهەم بازرانی، لە نووسینێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە و دەڵێت:”هەموو لایەك ئاگادارن، نیگەرانی و تورەیی خەڵك لەنادادی و جیاوزای چینایەتی و گەندەڵی و گرانی بازار گەیشتۆتە لوتكە و دۆخەكە روو لەئاڵۆزیەكە كە ئەوسەری دیار نییە، لەم سۆنگەیەوە، داوا دەکەم هەموو لایەنە بەشدارەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەخەمی نیگەرانیەكانی خەڵكەوە بن و شۆر ببنەوە بۆ ناو میللەت بۆ گوێگرتن لەخواستەكانی جەماوەر و ڕێکارەکانی چارەسەرکردن بگرنە بەر”.

ئەدهەم بارزانی ئاماژەی بەوەشکردووە، نیگەرانی و نەڕەزایەتی گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیداری پێوانەی و تەواوی بارۆدۆخی کوردستان لە بەردەم مەترسیدایە.

لە کۆتایی نووسینەکەیدا ئەدهەم بارزانی دەشڵێت:” ئۆمێدەوارم بەرپرسانە پەلەبكرێت تا ئەو درزە گەورەیەی کە لە نێوان دەسەڵات و جەماوەردا دروست بووە چارەسەر بکرێت و نەمێنێت تائاشتی كۆمەڵایەتی تێكنەچێت”.