سەردێر

كۆمپانیای کەریم لە عێراق گۆڕانكاری دیجیتاڵی لە بواری گواستنه‌وه‌ ڕادەگەیەنێت

خەڵك-
بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای کەریم لە عێراق ڕایدەگەیەنێت، هه‌میشه‌ بەرپرسیاریەتی کۆمەڵگای كۆمپانیاكان ستوونێكی سەرەکی بووه‌ له‌ پێشکەوتنی ئابووری و تەکنیکی وڵات، كه‌ بەشداری دەکات لە ئه‌نجامدانی پێویستیەکانی کۆمەڵگا، سه‌ره‌رای هاوبەشکردن لە بەردەوامی پرۆسه‌ی گەشەسەندندا.

كۆمپانیای کەریم، پلاتفۆرمی سەر هێڵی پێشەنگ لە کەرتی گواستنەوەی بەشداری کردن له‌ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، بایه‌خی زۆر ده‌دات بۆ ئەم لایەنە، لەگەڵ مێژووی ده‌وڵه‌مه‌ند له‌ پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە هەمەجۆر و نوێ و پێشکەوتووەکان بۆ بازاڕ و بەکاربەران.

بەم دواییانە دامەزراوەی ئه‌ڵمانی بۆ هاوکاری نێودەوڵەتی سیمینارێکی لەسەر “گۆڕینی دیجیتاڵی لە گواستنەوە” وەک بەشێک لە بەرنامەی “تواصڵ” لە شاری بەغدای پایته‌خت ، و تێیدا حسین بەیاتی، بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای کەریم لە عێراق ده‌رخستنێكی پێشکەش كرد له‌سه‌ر “گرنگی گۆڕانكاری دیجیتاڵ لە بواری گواستنه‌وه‌” وكاریگه‌رییه‌تی له‌سه‌ر گه‌شكردنی ئابووریی وڵات.

به‌یاتی ده‌شڵێت: به‌ڕاستی ، گەشەپێدانی کەرتی گواستنەوە لە ڕووی دیجیتاڵی و تەکنەلۆژی کاریگەری ئەرێنی لەسەر ئابووری هه‌بووه‌ بە ئاستی جیاواز ، چونکە توێژینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە بەرزبوونەوەی 10٪ لە ئاستی دیجیتاڵی کردنی دەوڵەت دەبێتە هۆی گەشەی 0.75٪ لە به‌شی تاك له‌ به‌رهه‌می خۆماڵی. هه‌وه‌رها “زیادبوونی داواکاری له‌سه‌ر گواستنەوە بەهۆی باشبوونی ئابووری و زیادبوونی هاوردە و هەناردەکردن ده‌بێته‌ یەکێك لە دەرفەتە گرنگەکان كه‌ ئاراسته‌ده‌كات بۆ وەبەرهێنان لە تەکنەلۆژیای گواستنەوە لە عێراق”

هەروەها سیمینارەکە چه‌ختیكردووه‌ له‌سەر گرنگی دیجیتاڵی کردنی گواستنەوە لەباره‌ی به‌رده‌ستكردنی ده‌رفه‌تی کاری زیاتر لە ڕێگەی ژینگەیەکی سەلامەت بۆ هاتوچوو ، دوای ئه‌وه‌ بەدەستهێنانی ئاستی داهاتی باشتر و باری کۆمەڵایەتیی باشتر و چۆنیەتی خزمەتگوزاریی باشتر سه‌ره‌رای هاندانی وەبەرهێنانی بیانی و به‌رده‌ستكردنی ژینگەیەکی كاری باشتر بۆ كۆمپانیا بچووكه‌كان.

كۆمپانیای کەریم باوەڕی هه‌یه بەپێویستی به‌شدارییه‌تی نێوان کەرتی تایبەت و كەرتی حکوومی ، بەتایبەتی لەڕووی دابینکردنی ژێرخانی ئابووری و پەرەپێدانی یاسای یاسادانان. به‌یاتی تیشکی خستەسەر گرنگیی دەستکردن بەگەشەپێدانی ئەم بواره‌ و پلاندانانی ستراتیژیی نەتەوەیی بۆ گۆڕینی دیجیتاڵی و پێشخستنی ژێرخانی بۆ تەکنەلۆژیای زانیاری و گه‌یاندن. هه‌وره‌ها جەختیشیکردەوە کە بەشداری دەوڵەت لەگەڵ کەرتی تایبەتدا دەبێتە دەرفەتی زیاتر و خێراتر بۆ پەرەپێدان له‌ڕێگه‌ی ئاڵوگۆری داتا و ئاماراكان، و ڕێكخستن و پلاندانی ستراتیژییه‌كان.

بەیاتی جەختیکردەوە لەسەر کاریگەری بەرەوپێشچوونی یاسادانان لەگەشەپێدانی کاری ئەو کۆمپانیایانەی کە بەشێکن لەگەشەکردنی ئابووری، ئاماژەی‌ به‌وه‌ی‌ دا کە پێویستە ئەو پێشکەوتنانە یاسای تۆمارکردنی کۆمپانیاکان و پێشخستنی سیستمی دارایی لەخۆبگرێت.

کۆمپانیای کەریم پابەندە بە ئاسانکردنی ژیانی خەڵک لەڕێگەی به‌رده‌ستكردنی چارەسه‌ری تەکنەلۆژی بۆ به‌رنگاره‌ ناوخۆییه‌كان و پێشخستنی خزمەتگوزارییەکانی گواستنەوە و بازرگانی و پارەدانی ئەلیکترۆنی لەم ناوچه‌یه‌. كۆمپانیای کەریم یەکێکە لە یەکەمین کۆمپانیا گەورەکانی تەکنەلۆژیا لە هەرێم كه‌ فراوان بووه له‌ چوارچێوه‌ی‌ بازاڕی عێراق ، بۆ کارکردن لە چوار شاری سەرەکی كه‌ بریتیین له‌ بەغدا و نەجەف و هەولێر و بەسرە.





هەلبژاردە

گرنگترینەکان