سەردێر

موقتەدا سەدر لەبارەی ئاوڵەی مەیمونەوە قسەی هەیە

باسی وڵاتێك دەكات

خەڵك-
موقتەدا سەدر ڕابەری ڕەوتی سەدر، بەرپرسیارێتی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی “ئاوڵەی مەیمون” دەخاتە ئەستۆی ویلایەتە یەكگرتووەكان.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن سەدرەوە بڵاوكرایەوە”ویلایەتە یەكگرتووەكان شانازی بە كۆمەڵگەی هاوڕەگەزبازەكان دەكات، بەمەش پشت بە هەمان ئەو بیرۆكەیە دەبەستێت كە ئاوڵەی مەیمونی بەرهەمهێناوە، بۆيە هەر خۆی بەرپرسە لە بڵاوبوونەوەی ئەو نەخۆشییە لە جیهاندا”.

سەدر دەڵێت”ئەمریكا لەمڕۆدا بە سێكسەوە یاریی بە چارەنوسی خەڵكەوە دەكات، پێشتر یاریی بە خوێن و ئازادی و نانی خەڵكەوە دەكرد و هەوڵی دەدا هەموان ملكەچ و گوێڕایەڵى فەرمانەكانی بن “.