سەردێر

چوارچێوەی هەماهەنگی: دەبێت بڕیاركەی دادگای فیدراڵ لەبارەی نەوتی هەرێمەوە جێبەجێ‌ بكرێت

خەڵك-
چوارچێوەی هەماهەنگی، هۆشداریی دەدات لە جێبەجێنەكردنی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵ سەبارەت بە نەوتی هەرێمی كوردستان.

بەپێی بەیاننامەیەك كە ئەمڕۆ دوو شەممە لەلایەن دادگای فیدراڵەوە بڵاوكرایەوە”چوارچێوەی هەماهەنگی جەخت لەسەر پشتیوانی لە خاوەن داهاتە سنوردار و بەشمەینەتەكان دەكات و داوا لە پەرلەمان دەكات ڕێگەچارەیەكی ڕاستەقینە بدۆزبێتەوە بۆ داڕشتنی یاسای پێویست، بەپێی ئەو میكانزمانەی لەلایەن دادگای فیدراڵەوە دانراون، لەماوەی كاركردنی حكومەتی كاربەڕێكەر”.

چوارچێوە هەماهەنگی لە بەیاننامەكەدا داوای ناردنی ڕەشنوسی دەستوری فیدراڵی كرد، لەپێناو خوێندنەوە و تاوتوێكردنی بۆ چارەسەركردنی هەموو كێشەكان و تەواوكردنی دەرماڵە بۆ هەموان، نەك تەنیا بۆ توێژێكی دیاریكراو، لە هەمان كاتدا هۆشداریی دابوو “لەو هەوڵانەی دەدرێن بۆ خۆدزینەوە لە بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە نەوتی هەرێم و موجامەلەكردن لەسەر حیسابی قوتی گەل”.