سەردێر

سەرۆكی هەرێم لەگەڵ پێكهاتەكان كۆدەبێتەوە

خەڵك-
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ نوێنەری پێكهاتەكان كۆدەبێتەوە و چەند پرسێكی تایبەت بە پێكهاتەكان تاوتوێ دەكەن.

مێدیای پارتی بڵاویكردەوە “ئەمڕۆ كاژێر 11:00ـی پێش نیوەڕۆ نوێنەری پێكهاتەكان لە سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆدەبنەوە”.

بڕیارە گفتوگۆبكرێت لەبارەی هەندێك پرسی تایبەت بە پێكهاتەكان، لەوانەش شێوازی هەمواری یاسای هەڵبژاردن.

رۆژی پێنجشەممە 24-02-2022 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان فەرمانی هەرێمی بۆ دەستنیشانكردنی رۆژی هەڵبژاردنی گشتیی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان – عێراق واژۆ كرد، لە فەرمانە هەرێمییەكەدا هاتووە، “بەپێی یاسای ژمارە یەكی ساڵی 2005، یاسای سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان – عێراق، هەمواركراو، رۆژی 1-10-2022 وەك رۆژی ئەنجامدانی خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەستنیشانكرا.”