سەردێر

هەپەگە؛ 13 سەربازی سوپای توركیا كوژران

خەڵك –
هێزەكانی پاراسنی گەل ڕایدەگەیەنێت، چالاكی هێزەكانیان و هێرشەكان لە دژی ئۆپەراسیۆنی سوپا بێ وەستان بەردەوامە و دەشڵێت،”لە چالاكییەكانی گەریلادا 13 سەربازی سوپای توركیا كوژران”.

هێزەكانی پاراسنی گەل (هەپەگە) بڵاویكردەوە، لە چالاكییەكانی یەژەئاستاردا ١٣ سەربازی سوپای توركیا كوژران و درۆنێك و سەنگەرێك تێكشكێنران، گورزیش لە دوو هەلیكۆپتەر وەشێنرا .

درێژەی ڕاگەیەنراوەكە :
“چالاكی هێزەكانمان بە رۆحی بەرخۆدانی ئاپۆیی و هێرشەكان لەدژی ئۆپەراسیۆنی داگیركەری بێوەستان بەردەوامە. هەڤاڵانمان بە تایبەتی لە سەنگەر و تونێلەكان بە ئیرادەیەكی پۆڵایی بەرخۆدان دەكەن، رێگە نادەن داگیركەران پێشڕەوی بكەن، بێ دوودڵی هەرجۆرە هێرشێكی دوژمن پووچەڵ دەكەنەوە، لە كوردستان مێژوویەكی نوێ دەنووسنەوە. سوپای داگیركەری تورك كە لەبەرانبەر گەریلاكانی ئازادی كوردستاندا هیچ ئەنجامێك بەدەست ناهێنێت، بە دەیان جار بە هاوەن و ئۆبۆس و هەلیكۆپتەر، ٢٨ جار بە فڕۆكەی جەنگی، ٢٧ جار بە چەكی كیمیایی و تەقەمەنی گۆڕەپانەكانی بەرخۆدان بۆردومان كرد.

لە ئەنجامانی چالاكیە بەهێزەكانماندا، ١٣ داگیركەر سزادران، داگیركەرێك بریندار بوو، درۆنێك و سەنگەرێك لەناوبران و گورز لە هەلیكۆپتەرێك وەشێنرا.
لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری بازەكانی زاگرۆس لە هەرێمی ئاڤاشین؛
٣ی حوزەیران كاتژمێر ١٣:٣٠ داگیركەران ویستیان لە وەرخەڵێ بەرەو هەرێمی چەمچپ پێشڕەوی بكەن، هێزەكانمان چالاكیان ئەنجامدا و داگیركەرێك سزادرا. دوای دەستوەردان، داگیركەران پاشەكشێیان كرد.

لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری جەنگی خابوور لە هەریمی مەتینا؛

٤ی حوزەیران كاتژمێر ٢١:٠٠ هەلیكۆپتەرەكانی سكۆرسكی و جەنگی لەسەر گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی جۆلەمێرگ دەستیان بە جووڵە كرد بەڵام لەلایەن هێزەكانمانەوە كرانە ئامانج. لە ئەنجامدا لە هەلیكۆپتەرێكی سكۆرسكیدا تەقینەوە روویدا. هەلیكۆپتەرەكە كە گورزێكی گەورەی بەركەوت، بە ناچاری لە هەرێمەكە كشایەوە.

لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری بازەكانی زاگرۆس لە هەرێمی زاپ؛

٢٨ی ئایار درۆنێك كە تەقەمەنی باركردبوو لەسەر تونێلەكانی شەڕی گۆڕەپانی بەرخۆدانی ئەشكەوتی برینداران، لەلایەن هێزەكانمانەوە خرایە خوارەوە و تەقەمەنی درۆنەكە لەلایەن هێزەكانمانەوە دەستیبەسەرداگیرا.

٥ی حوزەیران كاتژمێر ٢:٢٥ هێزەكانی یەژەئاستارمان بە تاكتیكی سویقاس چالاكیان ئەنجامدا لە دەوروبەری تونێلەكانی شەڕی گۆڕەپانی بەرخۆدانی كاركەر و ٢ داگیركەر سزادران.

لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری شەهید ساڤاش مەرەش لە هەرێمی زاپ؛

٤ی حوزەیران كاتژمێر ٠٢:٠٠ داگیركەران لە دەورەبەری سەنگەرەكانی شەڕی گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی جوودی بە تاكتیكی شاراوە لەلایەن هێزەكانمانەوە كرانە ئامانج و لە چالاكیەكەدا ٢ داگیركەر سزادران.

٤ی حوزەیران كاتژمێر ٢١:٠٠ هەلیكۆپتەرەكانی شەڕ ویستیان گۆڕەپانی شەڕی گردی جوودی بۆردومان بكەن، هێزەكانمان چالاكیان ئەنجامدا. لە ئەنجامدا گورز لە هەلیكۆپتەرێك وەشێنرا و بە ناچاری كشایەوە.

٤ی حوزەیران كاتژمێر ٩:٤٠ داگیركەران ویستیان بەرەو سەنگەرەكانی شەڕی گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئێف ئێم پێشڕەوی بكەن، هێزەكانمان بە تاكتیكی بۆسە لە داگیركەرانیاندا و ٢ داگیركەر سزادران. كاتژمێر ١٤:١٥ لەدژی داگیركەران كە ویستیان سەنگەرەكانی شەڕ بۆردومان بكەن، چالاكی سابۆتاژ ئەنجامدرا و داگیركەرێك سزادرا. دوای چالاكیەكە، داگیركەران ترسان و كشانەوە.

٤ی حوزەیران كاتژمێر ١٠:٠٠ داگیركەران لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی ئێف ئێم لەلایەن هێزەكانمانەوە كرانە ئامانج بە قەناس و داگیركەرێك سزادرا.

٤ی حوزەیران داگیركەران لە دەوروبەری سەنگەرەكانی شەڕی گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئێف ئێم لەلایەن هێزەكانمانەوە خرانە ژێر چاودێری و لە كاتژمێر ١٦:٠٠ لە دوولاوە لە داگیركەران درا. هێزەكانمان بە چەكی سووك و نارنجوك هەلیانكوتایە سەر داگیركەران و ٤ داگیركەر سزادران و داگیركەرێك بریندار بوو و سەنگەرێك تێكشكێنرا.

هێرشی سوپای داگیركەری تورك بە چەكی كیمیایی و تەقەمەنی؛

٤ی حوزەیران سوپای داگیركەری تورك ١٣ جار بە چەكی كیمیایی و تەقەمەنی سەنگەرەكانی شەڕی گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی هەكاری مەتینای بۆردومان كرد.

٤ی حوزەیران سەنگەرەكانی شەڕی شەهید شاهین، گردی جەهەنەم، ئەشكەوتی برینداران، كاركەر، گردی ئێف ئێم و شەهید هاوڕێی زاپ، ١٤ جار بە چەكی كیمیایی و تەقەمەنی بۆردومانكران.

هێرشی سوپای داگیركەری تورك بە ئۆبۆس، هەلیكۆپتەر و فڕۆكەی جەنگی”

لە ٤ی حوزەیراندا سەنگەرەكانی شەڕی گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی هەكاری بە چەكی قورس و لە بارەگاكانی سەر سنورەوە بە ئۆبۆس تۆپبارانكران. لە هەمان رۆژدا بە ئۆبۆس لە بارەگاكانی توركەوە لە كانی ماسی و بامەڕنێی ناو سنورەكانی باشوری كوردستان، دەروبەری گوندی قەسرۆكێی هەرێمی مەتینا تۆپبارانكران.

٤ی حوزەیران گۆڕەپانی بەرخۆدانی وەرخەلێی ئاڤاشین بە هەلیكۆپتەر و ٣ جاریش بە فڕۆكەی جەنگی تۆپبارانكرا.

٤ی حوزەیران گۆڕەپانەكانی كورەژارۆ، گردی جوودی، شەهید شاهین، كونیشكا، ئەشكەوتی برینداران، كاركەر و ساجای زاپ بە هەلیكۆتەری جەنگی، بۆردومان كران، لەلایەن بارەگاكانی سەر سنورەوە تۆپبارانكران و ٢٥ جاریش بە فڕۆكەی شەڕ بۆردومان كران.

دوای ئەوەی سوپی داگیركەری تورك لە ٤ی حوزەیراندا هەرێمی چەمچۆی بە سەختی بۆردومان كرد، لە ناوچەكە ئاگر كەوتەوە و ئاگرەكە تاوەكو ئێستاش بەردەوامە.”