سەردێر

وڵاتێكی ئەوروپی ڤیزا دەداتە هاووڵاتییانی هەرێم

خەڵك-
بڕیارە لە رۆژی یەكشەمەی داهاتوەوە، تۆماركردنی وادەی پێشكەشكردنی داواكاری ڤیزای ئەڵمانیا بكرێتەوە.

كونسوڵخانەی ئەڵمانیا لەهەولێر رایگەیاند، لە رۆژی یەكشەمەی داهاتوەوە 5-6-2022، تۆماركردنی وادەی پێشكەشكردنی داواكاری ڤیزای ئەڵمانیا دەكرێتەوە، بۆ تۆماركردنی وادەی سەردانیكردنیش پێویستە پێشوەخت لەڕێگەی لینكێكەوە هاووڵاتییان ناوی خۆیان تۆماربكەن.

لەراگەیانراوەكەی كونسوڵخانەی ئەڵمانیادا باس لە ئەوەشكراوە، بۆ پێشكەشكردنی داواكاری ڤیزا پێویست ناكات هاووڵاتیان سەردانی نوسینگەكانی گەشتیاری بكەن، بەڵكو دەتوانن لە سەر ماڵپەڕی كونسوڵخانەی ئەڵمانیا ناوی خۆیان تۆمار بكەن.

بەپێی ڕاگەیانراوەكە، ئەگەر بەڵگەنامەی ناتەواو و ساختە پێشكەش بكرێت پێدانی ڤیزا رەتدەكرێتەوە، ئەوەش كاریگەری خراپی لەسەر داواكارییەكانی داهاتوو دەبێت.