سەردێر

پۆلیس لە 10 شاری توركیا هەڵیكوتایەسەر بارەگاكانی هەدەپە

خەڵك-

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، پۆلیسی توركیا هەڵیكوتایە سەر ناوەندی گشتی كۆنگرەی دیموكراتی گەلان هەدەپە لە 10 شاری توركیا.

ئاژانسی فوڕات بڵاویكردەوە، پۆلیسی توركیا دەرگاكانیان شكاند و دەستیان بە پشكنین و گەڕان كرد.

لێپرسینەوەكە لەلایەن داواكاری كۆماری تەكرداغەوە بەڕێوە دەببرێت. لە گەڕان و پشكنیندا، دەست بەسەر ژمارەیەك كەلوپەل و دیكۆمێنتدا گیرا.

بە پێی زانیاریەكان، لە ١٠ شار پۆلیسی توركیا هەڵیكوتاوەتە سەر ماڵان و بڕیاری دەستگیركردنی ٤٢ كەس هەیە.

هەر ئەمڕۆ هەینی پۆلیسی توركیا هەڵیكوتایە سەر ماڵی مفتۆئۆغلۆ هاوسەرۆكی كۆمەڵەی رۆژنامەنووسانی دیجلە و فوڕات لەشاری دیار بەكری باكووری كوردستان.

ئاژانسی فوڕات بڵاویمكردەوە، لە ماڵی مفتۆئۆغلۆ كە خۆی لەوێ نەبوو، دەست بە پشكنینكرا و دواتر داوای لێكرا كە بچێتە بەڕێوەبەری پۆلیس بۆ ئەوەی وتەی لێوەربگیرێت.

مفتۆئۆغلۆ چووە بەڕێوەبەری پۆلیسی ئامەد و لەوێ دەستگیركرا. لەبارەی هۆكاری دەستگیركردنەكەی هیچ زانیاریەك نییە.