سەردێر

داهاتی مانگى ڕابردووى نەوتی عیراق 11 ملیار دۆلاری تێپەڕاند

خەڵك-
وەزارەتی نەوتی عیراق بڕی نەوتی هەناردەكراو و داهاتی مانگی ڕابردوو ئاشكرا دەكات و ئاماژە بە زیادبوونی داهاتەكان دەكات كە 11 ملیار و 400 ملیۆن دۆلارییان تێپەڕاند.

بەپێی بەیاننامەیەك كە ئەمڕۆ چوار‌ شەممە لەلایەن وەزارەتی نەوتی عیراقەوە بڵاوكرایەوە”، بەپێی دوایین ئاماری هەناردەی نەوت، كە لەلایەن كۆمپانیای سۆمۆوە پێیان دراوە دەركەوتووە، لە مانگی ئایاردا بڕی 102 ملیۆن و 300 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەی بازاڕەكانی جیهان كراوە”.

هەر لە بەیاننامەكەی وەزارەتی نەوتدا هاتووە”كۆی داهاتی بەدەستهاتووی نەوتی هەناردەكراو 11 ملیار و 440 ملیۆن دۆلار بووە”.
وەزارەتی نەوتی عیراق دەڵێت”هەر بەرمیلێك نەوت لە مانگی ئاياردا بە زیاتر لە 98 دۆلار فرۆشراوە”.