سەردێر

هەپەگە كوژرانی 44 سەربازی توركیای راگەیاند

خەڵك-

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە باڵی سەربازی پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە كوژرانی 44 سەربازی توركیای لە شەڕەكانی چەند رۆژی رابردووی دەڤەری بادینان لە باشووری كوردستان راگەیاند.

بەپێی راگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە باڵی سەربازی پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە، لە چەند رۆژی رابردوودا لە هەرێمەكانی زاپ، مەتینا، خواكوڕك، شەڕ و پێكدادانی زۆر لەنێوان گەریلاكان و سووپای توركیادا روویداوە.

هەپەگە دەڵێت دەرئەنجامی ئەم شەڕ و پێكدادانەی نێوان سووپای توركیا و گەریلاكان لە دەڤەری بادینان كوژرانی 44 سەربازی ئەم دەوڵەتەی لێكەوتووەتەوە.

لە 17ی نیسانی 2022وەوە سووپای توركیا ئۆپراسیۆنی سەر هەرێمەكانی پاراستنی مەدیای دەستپێكردووە لە دەڤەری بادینان لە باشووری كوردستان و لەگەڵ بەرگرییەكی سەختی گەریلاكان رووبەڕووە.