سەردێر

سۆران.. منداڵێكی چوار ساڵان خنكا

خەڵك
لە سنووری ئیدارەی سۆران لە گوندی چۆمبارۆك، منداڵێكی تەمەن چوار ساڵان لەنێو چەمێكدا خنكا.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، 28\5\2022 منداڵێكی تەمەن سێ ساڵان بە ناوی ئازار زیرەك سەلیم، كە تەمەنی سێ-چوار ساڵە، كەوتووەتە ناو چەمی چۆمبارۆك و خنكاوە.

بەپێی زانیارییەكان، خانەوادەی منداڵەكە بە سەردان چوون بۆ گوندی چۆمبارۆك بۆ لای كەسوكاریان، لەوێ منداڵەكە كەوتووەتە ناو چەمەكە و تاوەكو دۆیویانەتەوە خنكاوە.

تەرمی منداڵەكە براوەتە پزیشكی داد و دواتر رادەستی كەسوكاری كراوەتەوە و پۆلیسیش دەستی بە لێكۆڵینەوە كردووە.