سەردێر

نرخی تمەنی ئێرانی دابەزی

خەڵك-
نرخی تمەنی ئێرانی بەرامبەر بە دراوەكان لە بازاڕەكانی هەرێم دابەزینی تۆماركرد و نرخی دۆلاریش كەمێ بەرزبووەوەز

ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئەمڕۆ نرخی ئاڵوگۆڕی دراوەكان كەمێك گۆڕانكاری تیایاندا ڕوویداوە و 100 دۆلار بە 148 هەزار و 250 دینار مامەڵەی پێوەكراوە.

ڕاشیگەیاند، نرخی 100 دۆلار بە 2 ملیۆن و 960 هەزار تمەنە بە كاش و بە 3 ملیۆن و 80 هەزار تمەنە بە حەواڵە.

ئاماژەی بەوەشكرد، نرخی 100 دۆلار بەرامبەرە بە 1550 لیرەی توركی.