خەڵك-
لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی لە فرۆشتگا و شیرەمەنی ڕەشكە دەست بەسەر بڕێكی زۆر ماستی خراپبوی كەڕواویدا دەگرن، كە خاوەنەكەی بەنیازبوە بیكات بەدۆ و دەرخواردی هاووڵاتیانی بدات.
بێوەی ئەحمەد، سەرۆكی لیژنەی دوی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، لەئەنجامی سەردانە بەردەوامەكانی لیژنەكە بۆ پشكنینی ئەو كاڵا و شمەك و خواردەمەنیانەی بەهاووڵاتیان دەفرۆشرێت دەركەوتوە لە كۆگای فرۆشتگا و شیرەمەنی ڕەشكه لە گەڕەكی سەرچنار زیاترلە (50) سەتڵ ماستی خراپ و كەڕوكردو و عەمباركردوە و بەنیازە دۆی لێ دروستبكات و دەرخواردی هاووڵاتیانی بدات.
وتیشی، “بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی دەست بەسەر تەواوی ماستەكەدا گیراوە و فرۆشتگاكە دادەخرێت و خاوەنەكەشی رووبەروِوی ڕێكاری یاسایی دەكرێتەوە”.
لەكاتی هەبونی گومان یان بۆ گەیاندنی سكاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەكان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بكەن.