خەڵك-
سەرپەرشتیاری سكرتاریەتی مام جەلال سەبارەت بە دیداری ئەمڕۆی یەكێتی لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بۆ یەكەم جارە لە كوردستان حزبێك دەیەوێت بە بەشداری هەموو كادر و ئەندامەكانی پێداچوونەوە بە سەرلەبەری سیاسەتەكانیدا بكاتەوەز
قوباد تاڵەبانی، سەرپەرشتیاری سكرتاریەتی مام جەلال لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ڕایگەیاند، دیداری یەكێتی یەكێكە لە وێستگە گرنگەكانی مێژووی حزبەكەمان و داهێنانێكی نوێشە لە مێژووی حزبایەتی لە كوردستان. بۆ یەكەم جارە لە كوردستان حزبێك دەیەوێت بە بەشداری هەموو كادر و ئەندامەكانی پێداچوونەوە بە سەرلەبەری سیاسەتەكانیدا بكاتەوە و رۆئیا و پلان و سیاسەتی نوێی سەردەمیانە دابڕێژێتەوە، كە بگونجێت لەگەڵ خواست و داواكارییەكانی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان.
وتیشی، “ئەم دیدارە بەرهەمی شەش مانگ كاری بەردەوام و زیاتر لە ١٣٠ كۆبوونەوە و ١٤ لیژنەی تایبەتمەند لە بوارە جیاوازەكان و بەشداری كارا و چالاكانەی زیاتر لە ١٢ هەزار كادری یەكێتییە”.
جەختیشی كردۆتەوە، بە دڵنیاییەوە یەكێتی دوای دیدار جیاواز دەبێت لە یەكێتی پێش دیدار، چونكە ئامانج و فەلسەفەی دیداری یەكێتی گەڕانەوەی رۆڵی پێشەنگایەتییە بۆ یەكێتی، بەڵام ئەمجارەیان پێشەنگایەتی لە چاكسازی و پێشەنگایەتی لە دروستكردن و بونیادنانی حكومڕانی تەندروست ئامانج و ستراتیژی یەكێتی دەبێت.