سەردێر

عێراق بڕیاری نوێی بۆ گرێبەستە نەوتییەكانی هەرێم دەركرد

خەڵك-
وەزیری نەوتی عێراق ئاشكرای دەكات، كە هەناردەی نەوت دەگەیەنینە 8 ملۆن بەرمیلی ڕۆژانە و دەشڵێت: “سەرجەم گرێبەستە نەوتیەكانی حكومەتی هەرێم هەڵدەوەشێنینەوە و گرێبەستی نوێ‌ ئەنجام دەدەین”.

ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق لە پاریس ڕایگەیاند، ئەو پلانەی دانراوە بۆ بەرهەمهێنانی نەوتی خاو لە ساڵی 2022 تاوەكو ساڵی 2028 ئامانج لێی ئەوەیە بڕی هەناردە بگەیەنرێتە 8 ملیۆن بەرمیل نەوتی ڕۆژانە و وەبەرهێنانی غازیش دەستپێبكەینز

ڕاشیگەیاند، عێراق كاردەكات لەگەڵ بەرهەمهێنەرانی نەوت بۆ بەدەستهێنانی هاوسەنگی و سەقامگیری لە بازاڕی جیهانیز

وتیشی، “سەرجەم گرێبەستە نەوتیەكان، كە حكومەتی هەرێم ئەنجامی داون هەڵدەوەشێنینەوە و پلانمان وایە سەرلەنوێ‌ گرێبەستی نوێ‌ لەسەر نەوتی هەرێم لەگەڵ كۆمپانیا بیانییەكان واژۆ بكەینەوە”.