سەردێر

كەشناسیی عێراق هۆشداری دەدات

خەڵك-
كەشناسیی عێراق رووبەڕووی سەختیی و گرفت بووەتەوە لە جێبەجێكردنی ئەو پرۆژانەی كە بۆ ڕووبەڕوبوونەوەی دیاردەی بە بیانبوونی ناوچەكە دایڕشتووە.

عامر جابری، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی رایگەیاندووە، لیژنەكانیان پرۆژەی رووبەڕووبوونەی بە بیابانبوونی ناوچەكە ئامادە دەكەن، بەڵام وەزارەتی كشتوكاڵ بە بەردەوامی دەڵێن كە پارەی پێویستییان لەبەردەستدا نییە بۆ جێبەجێكردنی ئەو رووبەرە گەورە ئاوییە.

لەبارەی خۆڵبارینەكانی رابردووەوە جابری دەڵێت، بە شێوەیەكی گشتی خۆڵبارینەكان پێشبینی ناكرێن، ئەوەی چاوەڕێدەكرێت ئەوەیە كە لە مانگی چوار و پێنجی هەر ساڵێكدا بەهۆی گۆڕانكاری لە پاڵەپەستۆی هەوادا و گۆڕانی وەرز، خۆڵبارین روو لە عێراق بكات.

دەشڵێت، بە گشتیی پێویستیان بە درووستكردنی فراوانترین رووبەری دارستان لە سەرجەم پارێزگاكان و بنیادنانی رووبەری گەورەی ئاویی هەیە.