سەردێر

سەلاحەدین بەهادین بۆ فراکسیۆنە کوردییەکان: دوور لە هەستیاری حزبی پێكەوە کار بکەن

خەڵک-

ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان،  رایگەیاند، كە ئاڵنگارییەكان دەخوازێت لە بەغدا كوردستانیانە تێبكۆشین، دوور لە هەستیاری حزبی، وا نەبێ مافەكانی هاووڵاتیانی هەرێم دەكەوێتە بەر مەترسی گەورەوە.

ئەمڕۆ 26-5-2022، سەڵاحەدین بەهادین، ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و شاندێكی یاوەری، سەردانی فراكسیۆنە کوردستانییەکان کرد لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق و داوای لێكردن، دوور لە هەستیاری حزبی، پێكەوەو بە هەماهەنگی شەڕی بەدەستهێنانی مافەكانی خەڵكی كوردستان بكەن، چونکە وا نەبێ مافەكانی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەكەوێتە بەر مەترسی گەورەوە.

ئەمینداری گشتی یەککگرتوو ئاماژەی بەوەشکرد، كورد قوربانیی زۆری داوە تا گەیشتووەتە مافە دەستورییەكانی، ئەسڵی كاری پەرلەمانییش ئەوەیە بەرگری لەو مافانە بكرێت، ئەو ئەركەش هەماهەنگی و كاری پێكەوەیی دەوێ، نەك ململانێ”.





هەلبژاردە

گرنگترینەکان