خەڵك –
بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 2.9 پلەی ڕێختەر تەقتەق و دەوروبەری لەرزاند و 23 كم لە قوڵی زەویەوە بووە و پلێتەكانی سنورەكەی جوڵاندووە.
سیروان ساڵح ، شارەزایی كەشناسی بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 26ی ئایاری 2022 لە كاتژمێر 4:53 خولەك بوومەلەرزەیەك بە گۆڕی 2.9 پلەی ڕێختەر تەقتەق و دەوروبەری ڕوویداوە و هەرچەندە پلەكەی لاواز و نزمە، بەڵام قوڵیەكەی زۆرە و لەناخەوە پلێتەكانی سنورەكەی جوڵاندووە.
ڕاشیگەیاندووە، بوومەلەرزەكە لە قوڵایی 23 كم لە ژێر زەویەوە بووە و دوور نیە لە كات و ڕۆژانی داهاتوودا چالاكی بومەلەرزەی پلە نەزانراوی بە دوادا بێت .