خەڵك –
بەهۆی بۆردوومانی فرۆكەجەنگییەكانی توركیا لە ناوچەی بامەڕنی سەر بە شارۆچكەی ئامێدی لە پارێزگای دهۆك دوو هاووڵاتی شەهید بوون، كە خەڵكی دهۆكن و بۆ گەشت چووبوونە ئەو ناوچەیە.
بە پێی زانیارییەكانی (خەڵك) دەستی كەوتووە، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە 26ی ئایاری 2022 فرۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆردوومانی گوندی زێوە-یان لە ناحیەی بامەڕنی سەربە قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆك كردووە.
هەر بە پێی زانیارییەكان ، ژمارەیەك هاووڵاتی بەمەبەستی گەشت و سەیران ڕوویان لە گوندی زێوەسەری لەسنوری ناحیەی بامەڕنێ كردووە، بەڵام فڕۆكە جەنگیەكانی توركیا بۆردومانی ئەو هاوڵاتیانەیان كردووە، كە ژن و منداڵیشیان لەگەڵدا بووە و بەهۆیەوە دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا و كەسێكی دیكە برینداربوو.