خەڵك –
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی هەولێر ڕایدەگەیەنێت ، سبەی بەنزینی 690 دیناری، كە بۆ ئۆتۆمبێلی ژمارە تاكە، لە 17 وێستگە دابەش دەكرێت.
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی هەولێر بڵاویكردەوە، سبەینێ هەینی 27ی ئایاری 2022 بەنزینی 690 دیناری دابەش دەكرێت، تەنها بۆ ئۆتۆمبێلی ژمارە تاكە.
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە دابەشكردنەكە لە 17 وێستگە دەبێت .