سەردێر

شەپۆلێكی تری خۆڵبارین ڕوو لە عیراق دەكات

هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە؟

خەڵك-
دەزگای كەشناسی و بومەلەرزەزانی عیراق، پێشبینی دەكات لە سبەینێوە شەپۆلێكی تری خۆڵبارین روو لە وڵات بكات و تا رۆژی یەكشەممە لە ناوچە جیاجیاكان خۆڵبارین بەردەوام دەبێت.

بەپێی بەیاننامەیەك كە ئەمڕۆ پێنج شەممە لەلایەن دەزگای كەشناسی و بومەلەرزەزانی عیراق بڵاوكرایەوە”لە سبەینێوە شەپۆلێكی تری خۆڵبارین روو لە عیراق دەكات، خۆڵبارینەكە هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە و كەشی هەرێم و ئاسمانی ساماڵ دەبێت، پلەكانی گەرماش بەرز دەبنەوە”.

لەبارەی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما، پێشتر سادق عەتیە كەشناسی عیراقی لە پەیجی خۆی لەسەر تۆڕی كۆمەلایەتی (فەیسبوك) بڵاویكردبۆوە كە سەرەتای هەفتەی داهاتوو گەرمای وەرزی هاوین دەستپێدەكات و چەند رۆژێك دەخایەنێت و دواتر پلەكانی گەرما كەمێك ڕوو لە دابەزین دەكەن.