سەردێر

كۆبوونەوەی نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان و حیزبەكان دەستیپێكرد

خەڵك-

كۆبوونەوەی جینین پلاسخارت نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق لەگەڵ حیزبەكانی هەرێمی كوردستان لەسەر هەڵبژاردنەكان دەستیپێكرد.

بەپێی زانیارییەكان، هەرچەندە داواكرابوو كەسی یەكەمی حیزبەكان بەشداری كۆبوونەوەكە بكەن، بەڵام بەشێك لە كەسی یەكەمی حیزبەكان بەشداری ناكەن، بەڵكو نوێنەریان دەنێرن.

بەپێی زانیارییەكان لە كۆبوونەوەكەدا تاووتوێی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكان دەكرێت لە هەرێمی كوردستان كە ناكۆكی لەسەرە لەنێوان حیزبەكاندا.

ئەم كۆبوونەوەیە لە حاڵێكدایە نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان چەنجارێك هۆشداری لە خراپی رەوشی هەرێمی كوردستان داوە.