سەردێر

پەیوەندییەکانی نێوان سعودیە و ئێران ئاسایی دەبنەوە؟

خەڵک-

وەزیری دەرەوەی ئێران خۆشحاڵی خۆی دەربڕی لە ئەگەری گەڕانەوەی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ سعودییەدا و هیواخوازە بەرەو باشتریش بچن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند “ئەگەر سعودیە گرنگی دەدات بە گەڕانەوەی پەیوەندییەکانمان لەگەڵیدا، ئەوا ئێمە پێشوازی لێ دەکەین”.

ئاشکراشیکرد “ئەگەر هەیە کۆبوونەوەیەکی راستەوخۆ ئەنجام بدرێت لە نێوان وەزیرەکانی هەردوو وڵاتەکەدا لە وڵاتێکی دیکە”.

وتیشی “لە گفتوگۆکانی ئەم دواییەدا، بەرەوپێشچووەنمان بەخۆوە بینیەوە و خۆشحاڵ دەبین بگەرێینەوە دۆخی رابردوو لەگەڵ سعودیەدا”.