سەردێر

توركیا كوژرانی سەربازێكی لە هەرێمی كوردستان راگەیاند

 

خەڵك-

ئەمڕۆ پێنج شەممە وەزارەتی بەرگری توركیا كوژرانی سەربازێكی لە هەرێمی كوردستان راگەیاند لە شەڕی پەكەكەدا.

وەزارەتی بەرگری توركیا لە راگەیەنراوێكدا روونیكردەوە سەربازێكی سوپای توركیا لە هێرشێكی گەریلاكانی پەكەكەدا كوژراوە.

لەلایەكی دیكەوە ناوەندی چاپەمەنی و راگەیاندنی هەپەگە لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاند ٢٦ سەربازی توركیا كە دووانیان فەرماندەی باڵان كوژران.

راشیگەیاند لە شەڕەكاندا هاوكات گەریلایەكیش شەهید بووە.