سەردێر

تەنگەژەیەكی مەترسیداری خۆراك و برسێتی بەڕێوەیە

نەتەوە یەكگرتووەكان هۆشداری دەدات

 

خەڵك-

تەنگەژەی ئابووری و خۆراك لە جیهاندا بەچەندین شێواز بەهۆی جەنگی ئۆكراینەوە دەستیپێكردووە، لە هەڵاوسان و بەرزبوونەوەی نرخی كەرەستەی خۆراكی بەشێوەیەكی زۆر.

پەرەسەندنەكان دەستیانپێكرد لە دەستپێكی تەنگەژەی ئابووری جیهانی لە 2008 و دوای كۆرۆنا و جەنگی ئۆكراین، بوونە هۆی زنجیرەیەك رووداوی سیاسی، ئابووری و سەربازی سیستمی ئابووری جیهانی و نێوخۆیی زۆر وڵات و گەلانی گۆڕی لە هەندێك وڵات كە لە داڕووخاندا بوون لە سەرانسەری جیهاندا.

ئەم رووداوانە كاریگەری لەسەر ژیانی هاووڵاتیان دروست دەكات بۆ ئاستی دورمەودا لە ماوەی دوو بۆ سێ ساڵی رابردوودا بەتایبەت بۆ گەنجانی 18 بۆ 30 ساڵ كە لە پێشدا ئەم رووداوانەیان نەدیوە لە بەرزبوونەوەی خەیاڵی نرخی خۆراك و كەمی بڕەكەی.

بۆ نمونە لوبنان نرخی سووتەمەنی بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەتەوە، نرخی خۆراك و گەنم و ئارد زۆر بەرزە، شیری منداڵ نەماوە بەهۆی هەرەسهێنانی ئابووری، بەڵام ئەمریكا كێشەی لە دەستی كار هەیە بەهۆی كۆرۆنا لە مانگی شووبات كارگەیەك لە میشیگان داخرا و بەرهەمەكانی كشێنرانەوە بەهۆی بوونی گوومان لە مردنی دوو منداڵی شیرەخۆرە بەو بەرهەمانە.

رێكخراوی فاو دەڵێت نزیكەی 25 ملیۆن تۆن گەنم لە ئۆكراین گیریخواردووە بەهۆی ئاستەنگەكانی ژێرخان و داخرانی بەندەرەكانی دەریای رەش و لەوچوارچێوەیەدا هۆشداری دەدرێت لە روودانی تەنگەژەیەكی گەورە و مەترسیداری خۆراك لە جیهاندا كە برسێتی دروست دەكات.

ئەم رێكخراوەی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان دەڵێت نزیكەی 8.7 ملیۆن كەس مەترسی برسیبوونیان لە ئۆكراین لەسەرە كە 22.8%یان منداڵن لە خوار تەمەنی پێنج ساڵییەوە.