سەردێر

سووپای توركیا ئۆپەراسیۆنێكی نوێی دەستپێكرد

خەڵك-

دەوڵەتی توركیا هێرشێكی نوێی كردە سەر ناوچەكانی شاخی جودی و ناوچەكانی ئێف ئێم-ی زاپ و شاخی هەكاریی مەتینا و شەڕێكی قورس لە ناوچانە دەستیپێكردووە.

ئاژانسی فوڕات نیوز بڵاویكردەوە، بەگوێرەی سەرچاوەكانی گەریلا، سوپای توركیا دوێنێ بە فڕۆكە و هەلیكۆپتەر ناوچەكانی شاخی جودی و ناوچەكانی ئێف ئێم-ی سەر بە شاخی زاپ و شاخی هەكاریی مەتینای بۆردومان كرد و پاشان لە ئاسمان و زەوییەوە هێرشێكی داگیركارانەی دەستپێكرد.

لە شاخی جودی و شاخی ئێف ئێم و شاخی هەكاری لە نێوان گەریلاكان و داگیركەراندا شەڕێكی قورس لە ئارادایە.