سەردێر

باكووری ئەوروپا دەبێتە گۆڕەپانی جەنگی نێودەوڵەتی

خەڵك-

داواكاری سوێد و فێنلاند بۆ چوونە نێو ناتۆ مشتومڕی دروستكردووە دەربارەی رێڕەوی جەنگی ئۆكراین كە نزیك دەبێتەوە لە چوار مانگ.

لەشكركێشی رووسیا بۆ ئۆكراین مێژووی هەڵوێستی سوێد و فێنلاندی گۆڕی دەربارەی چوونە نێو ناتۆ، دوای ئەوەی لە جەنگی سارددا بە بێلایەنی مانەوە لەبەرامبەر دڵنیایی مۆسكۆ كە سۆڤێت خاكەكەیان داگیرناكات.

لە هەڵوێستی نوێدا بۆ رەتكردنەوەی چوونەناوەوەی هیڵسنكی و ستۆكهۆڵم بۆ ناو هاوپەیمانی سەربازی ناتۆ مۆسكۆ دەڵێت ئەم هەنگاوە باكووری ئەوروپا بەرەو جەنگ دەبات.

نیكۆلای كورچۆنۆف كاربەدەستێكی وەزارەتی دەرەوەی رووسیایە و سەرۆكی لیژنەی گەورە بەرپرسانە لە ئەنجومەنی باكور نیگەرانی وڵاتەكەی لەم هەنگاوە باسكردووە دەڵێت گۆڕەپانی باكوور گۆڕەپانی جەنگی نێودەوڵەتییە، ناوچەكە دەگۆڕێت بۆ سەكۆیەك بۆ ئۆپەراسیۆنە سەربازییە نێودەوڵەتییەكان كە زۆر جێگەی نیگەرانییە.