سەردێر

گەورەترین پیاوی بە تەمەنی جیهان ئاهەنگی جەژنی لەدایكبوونی گێڕا

خەڵك-

گەورەترین بە تەمەن لە جیهاندا ئاهەنگی جەژنی لەدایكبوونی 113 ساڵەی گێڕان لە فەنزوێلا.

خوان فیسینتی مورا كە ژمارەی پێوانەیی تۆماركردووە، تەمەنی 113 ساڵە و گەورەترین بە تەمەنی جیهانە و هاووڵاتی فەنزوێلایە.

ئەو 41 نەوەی هەیە لەگەڵ 18 منداڵی نەوەكانی و 12ی منداڵی منداڵی نەوەكانیشی هەیە.

ئێنریك بوخان پزیشك لە هەرێمی تاچیرای فەنزوێلا رایگەیاند، ئەم كەسە تەنها كەمێك بەرزبوونەوەی فشاری خوێنی هەیە لەگەڵ هێندێك كێشەی بیستن ئەویش بەهۆی زۆری تەمەنیەوە، بە گشتی ئەو تەندروستییەكی باشی هەیە و هیچ دەرمانێك وەرناگرێت.

مورا گەورەترین تەمەنی هەیە لە جیهاندا لە دوای مردنی ساتورنینودی لافوینتی گارسیا لە تەمەنی 112 ساڵیدا .