خەڵک-
سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، کۆبوونەوە و دوایین پێشهاتە ئەمنیی و سیاسییهكانی عێراقیان تاوتوێ کرد.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە محەمەد حەلبوسی سەردانی مستەفا کازمی کردووە.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، هەردوولا تاوتوێی بارودخی گشتییان لەسەر ئاستی نیشتمانیی و دوا پێشهاتەکان لەسەر ئاستی ئەمنیی و سیاسیی کردووە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگی پتەوکردنی هەماهەنگیی و هاریکاری نێوان دەسەڵاتی جێبەجێکردن و دەسەڵاتی یاسادانان لە دۆسیە جۆراوجۆرەکان؛ وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ خواستەکانی رۆڵەکانی گەلی عێراق بە گشتیی کردووەتەوە.