خەڵک-
بەشی کەشناسی لە وەزارەتی گواستنەوە رایگەیاند، سبهینێ پێنجشهممه كاریگهری ئهو شهپۆلی خۆڵبارینهی ماوهی دوو رۆژه ناوچه جیاجیاكانی هەرێمی کوردستانی گرتوهتهوه، بهتهواوی نامێنێت.
بەشی کەشناسی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێم بڵاویکردووەتەوە کە ئەمشەو پێشبینی شەپۆڵێکی لاوازی خۆل بارین لە هەندی ناوچەی هەرێم دەکەن بەتایبەتی پارێزگای کەرکوک و گەرمیان وباشووری شاری سلێمانی کە ئەگەری کەمبوونەوەی مەودای بینین هەیە بۆ کەمتر لە 3 کم لەهەندێ ناوچە بۆ ماوەیەکی کورتخایەن.
کەشناسی دەشڵێت:” کاریگەری خۆڵبارینەکە بۆ سبەینێ پێنجشەممە کاریگەری لە تەواوی ناوچەکان نامێنێت”.