سەردێر

تائێستا زیاتر لە 100 كەس تووشی تای خوێنبەربوون بوون

خەڵك-

حاڵەتەكانی تووشبوون بە تای خوێنەربوون لە عیراق، 100 كەس تێدەپەڕێنن

بەپێی دوایین ئامار كە لەلایەن میدیاكانی عیراقەوە بڵاوكراوەتەوە، تائێستا 101 كەس لە وڵاتدا تووشی تای خوێنبەربوون بوون و 18 كەسیش بەهۆی نەخۆشییەكەوە گیانیان لەدەستداوە.

تای خوێنبەربوون، یەكێكە لە نەخۆشییە ڤایرۆسییەكان و بەشی زۆری لە ئاژەڵاندا دەردەكەوێت و بە ڕێگەی جیاجیا بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، تا ئێستاش لە ئاستی جیهان چارەسەری بۆ ئەو نەخۆشییە ڤایرۆسە نەدۆزراوەتەوە.
تۆماركردنی یەكەم حاڵەتی ئەو نەخۆشییە ڤایرۆسییە بۆ ساڵی 1931 لە وڵاتی كینیای كیشوەری ئەفریقا دەگەڕێتەوە.