سەردێر

بافڵ تاڵەبانی پارەی كرێكارەكانی پاككردنەوەی گەرمیانی دابین كرد

خەڵك-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەكانی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ لەسەر ڕاسپاردەی (بافڵ جەلال تاڵەبانی) مەكتەبی دارایی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان پارەی پاككردنەوەی كرێكارەكانی زۆنی گەرمیانی دابین كرد.

بەشی ژینگە و خزمەتگوزاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەكانی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، مەكتەبی دارایی یەكێتی لەسەر ڕاسپاردەی بافڵ تاڵەبانی پارەی پاككردنەوەی كرێكارەكانی زۆنی گەرمیانی دابین كرد.

ڕاشیگەیاندووە، كرێكارانی پاككردنەوە ماوەی دوو مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە بەهۆكاری نەبوونی پارەی پێویست لەبانكدا.

جەختیشی كردۆتەوە، ئەم هەنگاوە بەرز ئەنرخێنین، چونكە لەم وەرزی گەرما و وشكە ساڵیەدا سەرەڕای درست بوونی كارەساتی ژینگەیی بەهۆی كۆبونەوەی بێشوماری خۆڵ و خاشاك لەسنوری ئیدارەی گەرمیاندا، هاوكات نەمام و سەوزاییەكانی سنورەكەش لەبەردەم وشكبوونەوەدا بوون.